٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٩
پێشوازیی "دی میستورا" لە ئاگربڕی مرۆیی لە باژێڕی"حەلەب"ی سووریا

نێردراوی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا پێشوازیی کرد لە ئاگربڕی مرۆیی 11 کاژێرە کە مسکۆ لە باژێڕی "حەلەب"ی سووریا رایگەیاندووە .

بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، ستیفان دی میستورا ، لە وتووێژ لەگەڵ ئار تی ئێسی سویس کوتی : ئەو ئاگربڕە 11 کاتژمێرە ئەگەر بێتو بە خێرایی جێبەجێ بکرێ ، بۆ پڕ کردنەوەی بۆشایی پزشکیی تەواوە. ئەو کارەی کە بە رای ئێمە پێوسیتە ، هێنانە دەرەوەی 200 بریندارە.

ستیفان دی میستورا روونی نەکردەوە کە ئایا ئاگربڕی 11 کاتژمێرە مۆڵەتی ناردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ 275 هەزار کەسی گەمارۆ دراو لە گەڕەکە رۆژهەڵاتییەکانی حەلەب دەدا یا نا .

دی میستورا لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا هەر ئەو جۆرەی لە پێشتر کوتبوی ، ئامادەیە بۆخۆی هاوڕێیەتیی تیرۆریستانی فتح الشام بکا بۆ چوونە دەرەوە لە حەلەب کوتی : ئەگەر ئەوان قەبوڵ بکەن کە گەڕەکە رۆژهەڵاتییەکانی حەلەب لە ئاسایشی تەواو بەجێ بهێڵن من حەتمەن ئامادەم.
.......
300